نەخۆشخانەی پاڕس
نەخۆشخانەی پاڕس وەک خۆشناوترین نەخۆشخانەی ئێران ساڵی 1338ی هەتاوی بنیات نراوە. ئەم نەخۆشخانەیە بە زیاتر لە 60 ساڵ پێشینەی کارەوە یەک لە پێشەنگانی پزیشکی تایبەتە و وەک ناوەندێکی ئاراستەکردنی خزمەتگوزاری دەرمانی لەئاستی پسپۆڕی و پسپۆڕی باڵادا وەک یەک لە تەیارترینەکان دەناسرێت. ئەم ناوەندە هەمیشە هەوڵ دەدات پێداویستی ئێستا و داهاوتووی نەخۆشانی خۆی بە کوالێتی بەرزەوە ئاراستە بکات.
نەخۆشخانەی پاڕس پاش دامەزراندنی سیستەمی بەڕێوەبەرێتی لە ساڵی 1379 و بە ئاراستەکردنی خزمەتگوزاری و کارکردی بێ وێنەی خۆی توانی بەرزترین پلەی تەندروستی - نەخۆشخانەیی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاری پزیشکی ئێرانەوە بەدەست بێنێت.
ئەم نەخۆشخانەیە لە هەوڵی ئەوەدایە کە بە کەڵک وەرگرتن لە گرووپی پزیشکی پسپۆڕ و لێزان و کەڵک وەرگرتن لە دەزگا و تەکنۆلۆژیای نوێی جیهانی پزیشکی، ژیانی باشتر، شادتر و تەندروستتر بۆ نەخۆشانی خۆی بە دیاری بێنێت. نەخۆشخانەی پاڕس پاش دانانی بەشەکانی پسپۆڕی و پسپۆڕی باڵای خۆی، زنجیرەیەکی تەواوی دەرمان لەبەرزترین ئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و بە ئامانجی ئاراستەکردنی هەموو پێداویستییەکانی نەخۆشان دابین کردووە.
پێشکەوتووترین و دڵنیاترین ناوەندی دەرمانی لە وەرگرتنی بەرزترین ئاستی ستانداردەکانی ناوچەیی پێشکەوتنی تەندروستی تا کۆتایی بەرنامەی پەرەپێدانی شەشەمی ئێران
1- نەخۆشسالاری
2- ئاراستەکردنی خزمەتگوزاری هێمان
- وەڵامدانەوە
- بەرچاوگرتنی ئەخلاقی پزیشکی
- بەرچاو گرتنی مافی شارومەندی
- پشتیوانی ماڵی
- خۆچاوەدێری
نەخۆشخانەی پاڕس یەک لە سەرکەوتووترین ناوەندەکانی دەرمانی بۆ بەدەستهێنانی دڵنیایی لە نێو خەڵکدایە و خزمەتگوزاری بە کوالێتی بەرزەوە بەتایبەت لەنێوان دائیرە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا ئاراستە دەکات و خزمەتگوزارییەکانی بریتین لە:
1- باشترین ناوەندی دەستنیشانکردن و دەرمانکردنی نەخۆشینەکانی ژنان و زاوزێ بە نرخی سیفری مردنی دایکان لە 25 ساڵی ڕابردوودا.
2- باشترین ناوەندی دەرمانکردنی نەخۆشینەکانی مێشک و دەمارەکان و کەڵک وەرگرتن لە ئەلیکترۆدی مێشک بۆ یەکەمین جار لە ئێراندا
3- باشترین ناوەندی دەرمانکردنی نەخۆشینەکانی مۆرەغەی پشت و ئۆرتۆپێدیک
4- ناوەندی ڕکابەریکەر بۆ نەشتەرکاری زگ و جوانکاری
5- تەنیا ناوەندی تەیار بە یەکەی پشکنین و دەرمانکردنی نەخۆشانی گیرۆدەی ئێپی لێپسی
6- تەواوترین و تەیارترین ناوەندی دەستنیشانکردن و دەرمانکردنی نەخۆشینەکانی دڵ و دەماری، ئانژیۆگرافی و نەشتەرکاری، تەنیا ناوەندی دەرمانی تەیار بە ئانژیۆگرافی زیگۆ بە توانایی هیبرید و بەرهەم هەڵگری لە دوو کەت لەبی جیاواز بۆ خزمەتگوزاری هاوکات بە نەخۆشان.
7- نوێترین یەکەی ڕادیۆتراپی و کۆمۆتراپی ئێران بە دوو دەزگای خێراکەرەوە
8- باشترین ناوەندی وێنەهەڵگری بە دەزگا بێ وێنەکانی لە ئێراندا و بە دەکارکردنی دوو دەزگای سی تی ئێسکەنی مۆڵتی سلایس و ئێم ئاڕ ئای 1/5 تێسلا
9- تاقیگەی تەیار بە دوایین تەکنۆلۆژیای دەستنیشانکردن کە لەگەڵ ناوەندی واگنێری ئەڵمانی هاوکاری دەکات و ڕێگای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ئەورۆپای بۆ نەخۆشانی ئێرانی دابین کردووە و هەروەها ئەنجامەکانی پشکنین و دەرمان بە شێوازی ئەلکترۆنیک لە کەمترین ماوەدا ئاراستە دەکرێن.
10- پێشکەوتووترین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت بۆ دەکارگرتنی بلیمەتانی بواری پزیشکی بۆ چالاکی فێرکاری، توێژینەوەیی و دەرمانی لە ئێراندا بۆ دەرمانکردنی نەخۆشان.
11- چالاکترین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت لە بواری دەکارهێنانی شێوازە نوێکانی نەشتەرکاری پسپۆڕی و هەرەپسپۆڕی لە ڕستە جۆراوجۆرەکاندا
12- خاوەنی بەشی یۆرۆ داینامیک وەک یەکەمین ناوەندی پزیشکی بۆ چاوەدێری ئەو نەخۆشانەی میزکردنیان کۆنتڕۆڵکردنی لاوازە
13- خۆشناوترین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت بە کەمترین سکاڵای نەخۆشان لە میانی ئاراستەکردنی خزمەتگوزاری بە دائیرەکان و گەڵاڵەی ڕێکخستنی تەندروستی
14- هەبوونی پزیشکانی لێزان و کارامە
15- دەکارهێنانی ئەندامان و کاربەدەستانی بە توانا لە بواری زانستییەوە
16- بەرژەوەندی لە دۆخی ماڵی گونجاو و هەروەها دەرفەتی هوتێلینگی نەخۆشان
17- هەبوونی بیرکردنەوەی ستراتیژیک لە گرووپی بەڕێوەبەرێتی نەخۆشخانەدا و هەماهەنگی لەنێووانیاندا
18- هەبوونی، ڕەوت و مێتۆدۆلۆژیای نوێی دەرمان و داهێنان لەڕێگای سیستەمی بەڕێوەبەرێتی کوالێتی بەرنامە بۆ داڕێژراوە
19- چالاکترین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت لەبواری دەکارهێنانی شێوازە نوێکانی نەشتەرکاری پسپۆڕی و پسپۆڕی باڵا لە ڕستە جۆراجۆرەکان
20- پێشکەوتووترین ناوەندی دەرمانی تایبەتی پێشەنگ لە بەڕێوەبردنی کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان
21- یەکەمین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتی ئێران کە بۆ پیادەکردنی ستانداردەکانی باوەڕپێکراوی نەتەوەیی نەوەی یەکەم لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە و لە ساڵی 1387 پایلۆت کراوە.
22- یەکەمین و تەنیا ناوەندی تەندروستی و دەرمانی ئێران کە پلەی یەکی لە وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و لە ساڵی 1394 وەرگرتووە.
23- یەکەمین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت و خاوەنی ستانداردی ئیزۆ 90
24- یەکەمین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتی ئێران کە خەڵاتی بەڕێوەبەرێتی سەوزی وەرگرتووە.
25- یەکەمین بنکەی تەندروستی ئێران کە خەڵاتی نەتەوەیی کوالێتی ئێرانی لە ئاستی ئیهتیمامدا و لە ساڵی 1388 و لە ئاستی ئیشتیهاردا لە ساڵی 1389 وەرگرتووە.
باشترین ناوەندی دەرمانی خاوەنی بەشی تەیارکراوی تایبەت بە نەخۆشانی نێودەوڵەتی
نەخۆشخانەی پاڕس کۆمەڵێک لە باشترین پسپۆڕان و کاربەدەستانی بە ئەزموون و لێزانی هەیە کە هەوڵ دەدەن ڕەزامەندی ئێوە لە ماوەی مانەوەتاندا دابین بکەن.
ئێران - تاران - بولڤاری کەشاوەرز - نێوان شەقامەکانی فەلەستین و حیجاب - ژمارە 67 - کۆدی پۆستی 1415944911
تەلەفۆن: 9-88960051 98+
فاکس: 88956052 98+
لقی نێودەوڵەتی نەخۆشخانە: ئەفسانە عەلیشیری